هانا: بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە هانا، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٥ی ژولای ٢٠٢٢)، ژنێک لە مهاباد بە ناوی بەفرین رەسووڵی کوژراوە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، بەفرین رەسووڵی لە گوندی "قەمتەرە" لە دایک بووە و نیشتەجێی گەڕەکی "بەهمەن" لە مهاباد بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو تازە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و هاوسەرگیری کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر بکوژ و هۆکاری کوشتنی بەفرین رەسووڵی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە و تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادی مهابادە.
شایانی باسە هاوسەری بەفرین رەسووڵی لەم پێوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.