بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ، هایدە حەسەن زادە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان خەڵکی ئاوایی ” جبرەند” و دانیشتووی رەبەتی سەردەشت ، بە تاوانی درەنگ گەرانەوەی بۆ ماڵ لە لایەن باوکیەوە کوژراوە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ لە رۆژانی رابردوودا تەرمی هایدە پاش چوار مانگ لە بەنداوی سەردەشت دۆزراوەتەوە لە کاتێکدا دەم و چاوی بە چەسب داخراون و چەن دانە بلۆک بەسترابوون بە لاقەکانیەوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ بنەماڵەی ئەم کچە چوار مانگ بەر لەمە رایانگەیاندبوو کچەکەیان لە ماڵەوە رایکردووە .
شایانی باسە باوکی ئەم کچە دانی بە کوشتنی کچەکەیدا نا و لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە .
کوشتنی ژنان و کچان ئاکامی بیری پیاو سالاری و یاسا دژە ژنەکانە لە کۆمەڵگا .
هەر چەندە لە کۆمەڵگە پیاو سالاریەکاندا ژن و پیاو هەر دووکیان قوربانین بەڵام ژنان بۆ مانەوە نابێ بە هیچ شێوەیک هێڵە ئایینیەکان و پیاو ساڵاریەکان ببەزێنن ، گەر پێچەوانەی ئەوە بکەن چارەنووسیان وەکوو هایدە حەسەن زادە دەبێت .