سزای لە سێدارە دان بەسەر هاووڵاتیەکی ژن

نەسرین نیازی بەندکراوی کورد بۆ ماوەی سێ مانگ لە ژووری تاکەکەسی بەندی نەسوانی زیندانی دەریا زیندانی کرا و لەلایەن داگای ئینقلاب بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیتلاعاتی مۆسادی ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم سەرچاوەیە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زیادی کرد, کە نەسرین نیازی لە ماوەی سێ مانگ دەستبەسەری لە ژووری تاکەکەسیدا تووشی ئەشکەنجەی دەروونی توند بووە و تەنانەت کڕینەکانیشی لە ڕێگەی کەسێکەوە بە ناوی خاتوو عوسمانی کراوە.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە, نسرین نیازی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی پارێزەر و سەردان و پەیوەندیی بێبەشکراوە.

نەسرین نیازی  ٣٢ ساڵ ، خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵە، هاووڵاتییەکی کوردە و دانیشتووی شاری کەرەجە، کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ موساد دەستبەسەر کرابوو.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular