بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمرۆ چوارشەممە “٢٧ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” بەهار زەنگی بەند چالاکوانی مافەکانی ژنان بانگهێشتکرا بۆ لقی دووی لێکۆڵەری دادسەرای گشتی و شۆرشی سنە .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو : خانمی زەنگی بەند بە تۆمەتبار کراوە بە "رێکلام لە دژی حکومەت" و پاش کۆتای هاتنی کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی ئازاد کراوە .
بەهار زەنگی بەند چالاکوانی مافەکانی ژنان و مامۆستای پەروەردەی جەستەیی زانکۆی ئازادی سنە ، بە هۆی نارەزای دەربڕین لە ئاست کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن دامودەزگا حکومیەکان و حەراسەتی زانکۆ لە مافی دەرسدان بێبەش کرابوو .
شایانی بیر هێزانەوەیە کە ناوبراو لە رێکەوتی "٢٠ی سێپتێمبێری ٢٠٢٢" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە زانکۆی ئازادی سنە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسترابووەوە بۆ ئەدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە و پاشان رۆژی شەممە رێکەوتی "٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢" بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادرەسی لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو.