رێورەسمێک لە شاری سنە بە بۆنەی ٨ی مارس بەرێوە چوو
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژن و پیاو لەشاری سنە، مەیدان ئازادی، چوار ڕای سیروس، چوارباخ، هاجەرەخاتوون، شەریفاوا، ژاندارمری، بە بڵاو کردنەوەی گوڵی سوور، ٨ی مارس رۆژی ژنانیان لە تەواوی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز پیرۆزبایی کرد