هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە شەممە ٢٢ی ٢٢ی فێورییە ٢٠٢٣ی زایینی، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی ٢٦ ساڵە ، کوڕی حەبیب خەڵکی ڕوانسەر، بە نهێنی لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان بە ڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو, ئارەش (سەرکەوت) ئەحمەدی ماوەیەک لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستان بووە، پاش ماوەیەک ڕیزەکانی ئەم حیزبە بەجێدەهێڵێت و گەڕاوەتەوە ئێران. دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێت و لە سیناریۆیەکی ساختەدا ناچار بە دان پێدانانی زۆرەمڵێ دەبێت و لەسەر بنەمای ئەو سیناریۆیە تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی یەکێک لە بکڕێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە ڕوانسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی کوشتن تۆمەتبار دەکرێت و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە کە ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی فێورییە بە شێوەی نهێنی لەسێدارە دەدرێت .
