چوار بەندکراوی سیاسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران

بە پێی ڕاپۆرتێک کە هانا  لە رێکخراوی مافی مرۆڤی کارون وەریگرتووە ؛ ڕۆژی سێشەممە “٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣” هێزی پاراستنی بەندیخانەی “شیبان”ی ئەهواز چوار بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە لە سێدارەدانی بە ناوەکانی “عەلی مجدەم ، محەمەدڕەزا مقەدەم ، موعین خەنفری و سێد عەدنان سالم غەبیشاوی” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سپیدار ڕاگوێزاوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم چوار بەندکراوەیە پێشتر لە رێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە تۆمەتی "موحاربە" بە لە سێدارەدان سزا درابوون .

ئەم بەندکراوانە لە ساڵی ٩٦ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە ئەهواز دەستبەسەر کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular