ناسنامەی چوارەم بەندکراوی لە سێدارەدراو لە بەندیخانەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ناسنامەی چوارەم بەندکراوی لە سێدارەدراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمی “تاهیر عەبدولعەلی پوور” کوڕی عەبدولعەلی و خەڵکی ئاوایی بالانجی سەر بە ورمێ ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە "٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣" ناوبراو لەگەڵ سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی "حەسەن عەرەبی نەبی ، عەبدوڵڵا حەسەن زادە و حەسەن چوپانی" لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارە دراون .

ناوبراو نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular