موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “موجتەبا قاسمیان” تەمەن ٤٠ ساڵ دەرچووی کۆلێج لە بەشی بەڕێوبەری بازرگانی ، خێزاندار ، خاوەن منداڵێک و خەڵکی کرماشان ، بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قاسمیان لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ موجتەبا لە خەزەڵوەری ١٤٠١ ، بە پیلانی گروپێک دەستبەسەر و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆیی کراوە و پاشان تەنیا لە یەک کۆبوونەوەی دادگایی کراندا بە تۆمەتی "قەتڵ" سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .

 

شایانی باسە سزای سێدارەی ئەم شارۆمەندە کوردە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پارێزەرەکەی و بەبێ ئەنجامدانی کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular