هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، “شەممە ٦ی مەی ٢٠٢٣”، حوکمی لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیوود (حەبیب فەرەج وڵا کەعب)، تەمەن ٥٤ ساڵ خەڵکی شوشتەر، چالاکوانی سیاسی، لەسێدارە درا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، حەبیب ئەسیود هاووڵاتیی سویدی- ئێرانی لە تورکیا لە لایەن دامودەزگا حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و گوازرایەوە بۆ ئێران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی سێشەممە "٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢" لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە دادوەری "ئەفشاری" و "فساد فی الارض لە ڕێگەی ئیدارە و لە ڕێگەی پێکهێنان و ئیدارەی حرکة النضال " بە ئێعدام مەحکووم کرا و ڕۆژی یەکشەممە "١٢ی مارسی ٢٠٢٣" ئەم حوکمە لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکرا.