بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی گوڵانی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی ٢٩ ساڵ بە ناوی “فەرامەرز شەخسی”، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی نێلاس سەردەشت، لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە سێدارە درا.
ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.