هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی”چوارشەممە ۲۲ی فێورییەر۲۰۲۳، لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “ئارمین حەیرانی”۲۰ساڵە، کوڕی ئەنوەر و خەڵکی ئاوای”کانی پەمۆ”ی ڕوانسەر و دانیشتووی کرماشان، بە نهێنی لە زیندانی دیزەڵاوای کرماشان بەڕێوەچوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم زیندانییە لە ڕێکەوتی ١٩ی دیسەمبری ٢٠٢٠ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.