هانا: بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٩ی خرمانانی ١٤٠١ سزای لە سێدارەدانی شارۆمەندێک کورد بە ناوی محەممەد حەسەن کەهراری تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ئەراک بێ ئاگادار کردنەوەی پارێزەر و بنەماڵەکەی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم راپۆرتە محەممەد حەسەن کەهراری ماوەی دوو ساڵە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای داد و قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم شارۆمەندە لە راگەیەنەرەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.