بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢۲ی فێورییەی٢٠٢٣زایینی ، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک کە بە ناوی “محەممەد ڕەسووڵ چۆلەکی” کوڕی محەممەد و خەڵکی ئیوانغەرب سەر بە پارێزگای ئیلام، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە، لە زیندانی ناوندی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام حوکمەکەی جێ بە جێکرا.
ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
