لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندیی سەڵماس

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۱۶ گوڵانی ۱۴۰۲، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵڵا خانەمحەممەدی” خەڵکی ئاوای”هەفتوان”ی سەڵماس لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ئەم دوو زیندانییە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular