هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢، دوو زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.
هاوکارانی هانا؛ ناوی ئەو بەندکراوانەیان بە "جەعفەر محەممەدپوور"، ٤٣ساڵە ، کوڕی محەممەد خەڵکی سەردەشت و قۆباد فەرهادی خەڵکی کرماشان ڕاگەیاندووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
لە ڕاستیدا لە سێدارەدان تاوانێکە کە بە هۆشیاری ئەنجام دەدرێت، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارەدان وەک ئامرازی کۆنترۆڵ و گوشار لە کۆمەڵگادا جێبەجێ دەکات و بە شێوەی جۆراوجۆر هاووڵاتیان دەکوژێت.
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ ئێستا لە ئێران نەک هەر زۆرێک لە زیندانیان و منداڵەکان مەترسی کوشتنیان لەسەرە ، بەڵکو خەڵکی ئاساییش بە هۆی ئاژاوەگێری هێزە سەرکوتگەرە کان و بەسیجی ئێران ئەو مەترسیەیان لە سەرە؛ لە سێدارە دانی بێ هۆ و بێ تاوان، سێدارەی بەپەلە، سێدارەی سەر شەقامەکان و گیانلەدەستدانی گیراوان بە هۆی ئەشکەنجە لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
