هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
هاوکارانی هانا ناوی ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە ناوەکانی "مستەفا ساڵحی" خەڵکی ئاوای دێزڵی سەروئاوا و "جەمشید کەریمی" خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنەیان ڕاگەیاندووە.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دادگای قەزای ج،ا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.