هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی ژانویەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “کیوان ئەمینی تەوەکوڵ” ٤٢ ساڵە، کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی بانە و “ئازاد دادوەند” ٤٠ ساڵە خەڵکی سەردەشت، بە تۆمەتی پەیوەندی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندی ئاراک جێبەجێ کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو هاووڵاتییانە لە ساڵی ۹۹ دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەراکەوە بە تۆمەتی تاوانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
