لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ بە ناوەکانی “ئەشکان سۆهرابی”، تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی خوسرەو و “ئاریا خوسرەوی”، تەمەن ٢٣ ساڵ ساڵ، کوڕی جومعە، خەڵکی زەهکوتی ناوچەی جازموریان، لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی پێمانگەشتوە؛ ئەم دوو زیندانییە بەلووچە لە کۆتایی ساڵی۹۸ بە تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" لە پردی بەهادور کەهنوج دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەشکان و ئاریا خێزاندار بوون .

هانا ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مەی ٢٠٢٣،  لە گواستنەوەی ئەو دوو زیندانییەی بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی کەهنوجی ڕاگەیاند.

 

بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ٧٢%ی ئێعدامەکان لە ئێران بە نهێنی ئەنجام دەدرێن.
هەرچەندە بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان بۆ هەندێک تۆمەت لەبەرچاو گیراوە و لە ڕوانگەی فەرمانڕەواکانی ئەم وڵاتەوە بەبێ گوێدان هۆکاری زیادبوونی تاوان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، سزای لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار واجبە.

RELATED ARTICLES

Most Popular