لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی بەندەر عەباس

هانا: لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مەی ٢٠٢٣،سزای لە سێدارە دانی دوو زیندانی بەلووچ بە ناوەکانی”عەبدولڕەحمان موسا زەهی”٣٧ ساڵە، کوڕی خوا ڕەحم و خەڵکی زاهیدان، و “جەلال ڕیگی (براهویی) تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی محەممەد حوسێن و خەڵکی ئاوای”تەهلاب بەخش ڕیگ مەلەک”ی میرجاوە لە بەندیخانەی بەندەر عەباس جێ بەجێکرا.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو هاووڵاتییە بەلووچە لە ساڵی ۹۷ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندەر عەباس دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

 

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, کە جەلال ڕیگی خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، هەروەها عەبدوڕەحمان موسا زەهی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵی بچووکە.

RELATED ARTICLES

Most Popular