لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ژوئن ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “هێمن مستەفایی” کوڕی عنایەت و خەڵکی “کانی دینار”ی مەریوان،لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.

هێمن مستەفایی لە مانگی ئیسفەندی ساڵی ۱۳۹۱ بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسدارانی  دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ج.ا سزای سێدارەی بە سەرداسپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular