شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” شێرکۆ مەعروفی ، خەڵکی ئاوایی “شوێ”ی سەر بە قەزای ناوەندی شاری بانە کە حەوت مانگ لەمەوپێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر کرابوو و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزراوە .

هانا زانیویەتی کە بەرپرسانی بەندیخانەی سنە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ئاگادار کردووەتەوە کە ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ، سزاکە جێبەجێ دەکرێت .
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بنەماڵەی شێرکۆ مەعروفی بۆ کۆتاجار چاویان بە کوڕەکەیان کەوتووە .

مەرجی چێژوەرگرتن و کەڵک وەرگرتنی مرۆڤ لە نموونەکانی تری مافەکانی مرۆڤ ژیانە ، هەر بۆیە هانا سزای نەگەڕاوەی لەسێدارەدان کە ژیانی مرۆڤ دەسەنێتەوە لە هەر کات و شوێنێکدا مەحکوم دەکا و بە کردەوەیەکی نامرۆڤانەی دەزانێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular