هانا: بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١-(١٢ی ژولای ٢٠٢٢)، سزای لە سێدارەدانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی رەسووڵ مرادقوڵی لە بەندیخانەی ناوەندیی ساری بەڕێوەچوو.
رەسووڵ مرادقولی خەڵکی ئاوایی "سرماج" سەر بە هەرسین لە پارێزگای کرماشانە و ٣ ساڵ لەوەپێش دەستبەسەر و بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دەزگای دادی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.