شارۆمەندێکی کورد لە ئەراک لە سێدارە درا 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، سزای لە سێدارە دانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مەهدی نوورکەرەمی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “بیجنوەند” لە ناوچەی شیروان سەر بە چەرداول لە پارێزگای ئیلامی لە بەندیخانەی ئەراک بەڕێوەچوو. 

ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. 

مەهدی نوورکەرەمی رۆژی سێشەممە بۆ دوایین جار چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتبوو. 
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم شارۆمەندە لە راگەیەنەرەکانی ئێران بڵاونەکراوتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular