بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی چوارشەممە “١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج بەندکراو بە ناوەکانی ئیسماعیل شەرەفی ، میهرداد قەنبەر بەیگی خەڵکی کرماشان ، شەهریار فروتەن خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران ، فرود گراوەند و محەممەد غوڵامی خەڵکی کوهدەشتی پارێزگاری لوڕستان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
ئیسماعیل شەرەفی ، محەمەد غوڵامی ، محەمەد نەزەری و میهرداد قەنبەر بەیگی پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارە دانیان بە سەردا سەپێنرابوو .
هەروەها فرود گراوەند لە ساڵی ١٣٩٤ بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەی هۆشبەر" و "کوشتنی بە ئانقەستی" پۆلیسێک دەستبەسەر و بە لە سێدارەدان سزا درابوو .
شایانی باسە سزای لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لەگەڵ چەندین بەندکراوی دیکە جێبەجێ کراوە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە …