هانا : سەر لەبەیانی چوارشەممە “١ی ئازەری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی کورد خەڵکی کرماشان لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکرا .
ناسنامەی ئەم دوو زیندانیە بۆ هانا “محەممەد ئەندیشکوە” خەڵکی کرماشان و موسلم جەمشیدی” خەڵکی هەرسین سەربە کرماشان پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئەم دوو زیندانیە چەن ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە .
پێویستە تێبینی بکرێت محەممەد ئەندیشکوە و موسلم جەمشیدی رۆژی سێشەممە "٣٠ ئابانی ١٤٠٢" بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان گواسترابوونەوە .
