بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “رەزا قوربادی” کوڕی فەرامەرز و خەڵکی دێهستانی “دورود فەرامان”ی کرماشان ، لە بەندیخانەی ناوەندی شیراز جێبەجێ کرا .
رەزا قوبادی لە دایکبوویی ساڵی ١٣٦٥ و باوکی منداڵێکی ساوا بوو .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .