سزای لە سێدارەدانی ئەسعەد فەرهەنگ لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، سزای سێدارەی “ئەسعەد فەرهەنگ” کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی سەقز ، لە بەندیخانەی ورمێ بە نەهێنی و بەبێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە .

ئەسعەد فەرهەنگ خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم بەندکراوە کوردە نزیکەی ٩ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

شایانی باسە لە کاتێکدا سزای سێدارەی ئەم بەندکراوەیە جێبەجێ کراوە کە دوسیەکەی کراوە بووە و بڕیار بووە کە سێ هەفتەی دیکە لە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر ، دانیشتنی دادگا لە سەر کەیسەکەی ئەنجام بدرێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular