سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی گەرمسار جێبەجێ کرا

هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۲۷ی مەی ۲۰۲۳ی، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی بەلووچ بە ناوی “عەبدوڵڵا (عەبدولباست) تووتازهی کوڕی عەبدول غەفوور و خەڵکی ئاوای “مەلک ئاوا”ی سەر بە شاری خاش و دانیشتووی زاهیدان، لە زیندانی ناوەندیی گەرمسار جێ بە جێکرا.

 عەبدوڵڵا تووتازهی تەمەنی ٤٠ ساڵ و خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو.

 بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوانە، لە ساڵی ۲۰۰۶ لە شاری گەرمسار بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستگیرکراوە و لەلایەن دادگا قەزای ج.ا  سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular