هانا : لەم ڕۆژانەدا سزای لەسێدارەدانی رەزا رەسایی شارۆمەندی کوردی شوێنکەوتوویی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان ، لە لایەن لقی ١٧ی دادگای باڵای وڵات بە سەرۆکایەتی قازی “بارانی” پشتڕاست کرایەوە .
رەزا رەسایی پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانی یەکی کرماشان بە تۆمەتی "کوشتنی نادر بیرامی بەرپرسی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی سەحنە ، تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگای ئاژاوە نانەوە ، نیشاندانی هێز بە کەڵک وەرگرتن لە چەقۆ" بە لە سێدارەدران ، دیە دان (سزای نەختی) ، ساڵێک زیندانی تەعزیری و لێدانی 74 قامچی مەحکوم کرابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی"٣ی سەرماوەزی ١٤٠١" لە شاری کەرەج لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان گواسترابووەوە .
رەزا رەسایی تەمەن ٣٥ ساڵ شوێنکەوتوویی ئایینی "یارسان" و خاوەن بەڵگەنامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردن و خەڵکی سەحنەی سەر بە کرماشانە .
