بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە “11 ئۆکتۆبری 2023” سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “حسێن بەهرەمەند” کوڕی عەلی و خەڵکی رەبەتی سەردەشت ، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو چەن ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی ، تاوانی پەیوەندار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .
حسێن بەهرەمەند خێزاندارە و باوکی سێ مناڵ بوو .
شایانی باسە تا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم زیندانیە کوردە لە لایەن میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەریەوە بڵاو نەکراوەتەوە .