سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد کوشکی” تەمەن ٢٥ ساڵ ، کوڕی مومن بەگ و خەڵکی کوهدەشت و “سەلام باباخانی جەعفەری” تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “جای حاتەم ئەتیوەندی جنوبی” سەر بە نورئاوای پارێزگای لوڕستان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون ؛ ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر کراون و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لە سێدارەدان سزا درابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular