بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “واحد بینامی” کوڕی عەلی و خەڵکی پیرانشار ، لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە جێبەجێ کراوە .
واحد بینامی تەمەن ٤٩ ساڵ و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ بەرپرسانی بەندیخانە کاژێر ٨ی بەیانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی بەندیخانەی نەغەدە بکەن .
شایانی باسە ناوبراو ٨ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .