بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە “٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “مەهدی پیری” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شێروان ، لە بەندیخانەی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەستمان کەوتووە ؛ مەهدی پیری دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .