هانا : لەم رۆژانەدا شارۆمەندێکی کورد شوێن کەوتوویی ئایینی یارسان و خەڵکی سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان ، بە ناوی “رەزا رەسایی” تەمەن 24 ساڵ ، لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانی یەکی کرماشان بە تۆمەتی “کوشتنی نادر بیرامی بەرپرسی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی سەحنە ، خۆ دەرخستن بە چەقۆ و تێکدانی ئارڵمی و نەزمی گشتی لە رێگای درووست کردنی ئاژاوە و ئاڵۆزی ، بە سێدارە ( قەساسی نەفس ) ، پێدانی دیە(پارەدان) ،ساڵێک زیندانی تەعزیری ولێدانی 74 شەلاق مەحکووم کراوە .
رەزا رەسایی لە رێکەوتی “25ی نوامبری 2023” لە شاری کەرەج لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش پڕۆسەی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران گواسترابووەوە بۆ زیندانی دیزل ئاوای کرماشان .
شایانی باسە رەزا رەسایی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە ژێر تووندترین ئەشکەنجەدا بووە بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ .
