هانا : سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە “٨ ی نوامبری ٢٠٢٣” حوکمی لە سێدارەدانی زیندانیەک کە پێشووتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو ، لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم زیندانیەیان "ئەکبەر فەرۆخی" خەڵکی وڕمێ راگەیاندووە .
ئەکبەر فەرخی رۆژی دووشەممە "٦ ی نوامبری ٢٠٢٣ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان گواسترابووەوە .
