هانا؛ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە”٩ی ژانویەی۲۰۲۳” لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “ڕەشید لوندپوور”، کوڕی سیاوەش و خەڵکی ئاوای”خەرگۆش”ی سۆمابرادۆستی ورمێ، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو،لە زیندانی قەزالحساری کەرەج جێ بەجێکرا.
ئەم زیندانییە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی مادەهۆشبەر، دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
