جێ بە جێکرانی سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتیەک

هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە”١٦ی فێوریەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی زیندانی بە ناوی “نەجومی مورادی” ٤٣ ساڵە، خەڵکی ئاوای “هەرکیان”ی سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular