هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە”٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٣،سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “سابینا ئیسماعیلزادە” ٣٠ ساڵە،کوڕی خالید، خوێندکاری بەشی مێعماری خەڵکی مەهاباد و “ئەبولفەزل بەرقانی نژاد” خەڵکی کەرەج، بە تۆمەتی پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژی چوارشەممە"١٨ی ژانوییەی٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "شەرەف خان ئەکبەری" خەڵکی هەرسین، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە دراوە.
