بە پێی ڕاپۆرتی هانا و بە گێڕانەوەی ئاژانسی هەواڵی بەلوچستان: لە درێژەی شەپۆلی ئێعدامەکاندا، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە “٢٥ی مەی ٢٠٢٣” حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانیی بەلوچ بە ناوەکانی “مەهدی سالاری” تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی موراد خەڵکی جیرۆفت و محەممەد دارایی (ئەحمەد گۆڵبچە)” تەمەن ٣٠ ساڵ خاوەن هاوسەر، کوڕی عەبدولناسر و خەڵکی زاهیدان، لە زیندانی جیرفت جێ بەجێکرا.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو زیندانییە بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
محەممەد دارایی، ساڵی ۹٨ بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" لە شارستانی "فاریاب" دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئاماری حال وش بەلوچستان ، لە "٩ی ئایاری ١٤٠٢ تا ٤ی جۆزەردان"، لانیکەم ٣٩ زیندانی بەلوچ کە بریتیە لە ٢ زیندانی ژن لە ١٢ زیندانی ئێراندا جێ بەجێکرا.
