بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوی “قادر بەخش دێهقانی” ناسراو بە “نادر کەلبعەلی”، تەمەن ٣٩ ساڵ کوڕی نادر و خەڵکی زاهێدان، لە زیندانی کرمان جێ بەجێکرا.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ساڵی ۹۷ بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە کرمان دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ٧٢%ی ئێعدامەکان لە ئێران بە نهێنی ئەنجام دەدرێن.
هەرچەندە بەپێی دەستووری کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان بۆ هەندێک تۆمەت لەبەرچاو گیراوە و لە ڕوانگەی فەرمانڕەواکانی ئەم وڵاتەوە بەبێ گوێدانە هۆکاری زیادبوونی تاوان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، سزای لەسێدارەدان بۆ… تۆمەتبار واجب کراوە.
