جێ بە جێکرانی حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک لە بەندیخانەی کەرەج

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوی ڕەزا شوکری پوور شەفیعی لە شاری کەرەج لە سێدارە درا.

ڕەزا شوکری پوور شەفیعی ٣٠ ساڵە خەڵکی ئاوای زەردەڵانی هێلیلان لە  ئیلامە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و بۆ ماوەی چوار ساڵ بە تۆمەتی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

حوکمی ئێعدامی ڕەزا شوکری پوور شافیعی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular