جێ بە جێکرانی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ

هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەڕێکەوتی”٩ی مارسی ٢٠٢٣، سزای لە سێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان  "جەلال سەرداری فەر" خەڵکی نەغەدە ڕاگەیاند.

جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو سێ ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی پەیوەند لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران دەستبەسەر و لە لایەن دەستگای قەزایی ئیران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular