جێ بەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دیزل ئاوای کرماشان

بە پشتبەستن به ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە”١٠ی مەی۲۰۲۳، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان جێ بەجێ کرا.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان "محەممەد صابر پەیامیان"، ۳۴ساڵە ، کوڕی عەلی شێر و خەڵکی ئیسلام ئاوای غەرب ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular