بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ خەڵکی زاهیدان، بە ناوی “نادر ڕیگی (گۆڵ بەچە)، خێزاندار و باوکی پێنج منداڵە منداڵان، لە زیندانی ناوەندی جیرۆفت لەسێدارەدرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ساڵی٩٩ بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە جیرۆفتی پارێزگای کرمان دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نادر ڕیگی لە ١٧ی مەی ٢٠٢٣ بۆ جێ بەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
