هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مەی ٢٠٢٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “کیومەرس مەنبەری” خەڵکی کامێران و “سەعید ئەرجمەندی” خەڵکی خوڕەم ئاوا و دانیشتووی سنە، لە زیندانی ناوەندی سنە جێ بەجێکرا.
ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لە لایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
