هانا؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ” سێشەممە ٢١ی فێوریەی۲۰۲۳ ، سزای زیندانییەک مەحکوم ئیعدام ناوی “سەعدواڵا فەروخی جورمی” کوڕی مەحموود و خەڵکی ئاوای “بەند”ی ورمێ لە زندانی ئەم شارە جێبەجێکرا،
ئەم زیندانییە ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی یەکشەممە"١٩ی فێوریە" ئەم زیندانییە لەگەڵ دوو زیندانی دیکەی سزای لەسێدارەدان بەناوەکانی "وەحید بەیزایی" و "ئەمیر عەلی بایرومی" بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە بۆ ژوری تاکەکەسی گواستراونەتەوە.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو زیندانییەی دیکە نییە.
