جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ورمێ

هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە “٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناسنامەی “ئەفشین باغ شیرین” تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی کەنگاوەر ، لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو شەش ساڵ لەمەوبەر  بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular