بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لەسێدارە دانی زیندانیەکی کورد بە ناوی “جەلیل سلێمانی” کوڕی حاجی حسێن محەممەد خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتوویی تویسرکان ، لە زیندانی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا .
جەلیل سلێمانی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو ، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .
