بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە “٢٩ی ئابانی ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی سیامەند ئوستوار کوڕی حەبیب خەڵکی ئاوایی “دنگز” و دانیشتووی بۆکان ، لە زیندانی ناوەندی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا .
سیامەند ئوستوار لە دایکبووی ١٣٦٣ باوکی دوو منداڵ بوو .
ئەم زیندانیە کوردە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری ئەردەبێڵ دەستبەسەر کرا و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا .
پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو رۆژی پێنج شەممە "٢٥ ی ئابانی ١٤٠٢" بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان گواسترابووەوە